سامسۆنگ ته‌لەڤزیۆنی بێتەل دروست دەکا

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریا باشوور، هه‌وڵ دەدا له ‌داهاتوودا ته‌له‌ڤزیۆنی بێتەل بەرهەم بێنێ، ئه‌مه‌ش به‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ ده‌بێ كه‌ ئه‌م كاره‌ جێبه‌جێ بكات.سامسۆنگ توانیویه‌تی ئه‌م ئامانجه‌ بپێكێ و نزیك ببێته‌وه‌ له‌ به‌كرداریكردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی. ئه‌ویش به‌ پێشكه‌شكردنی داهێنانێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌م بواره‌ كه‌ له‌ پێگه‌ی LetsGoDgital دا ئاماژه‌ی پێ كراوه‌، سیستمێك به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ ناردن و وه‌رگرتنی تیشكی كارۆموگناتیسی ئاڵوگۆڕی له‌نێوان ئامێره‌كان و ڕووه‌كان پێده‌كرێت، ئه‌م سه‌رچاوه‌ تیشكییه‌ جێگیره‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی وزه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌وه‌ بۆ ئامێری مه‌به‌ست، واتە ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ وزه‌ی به‌رده‌وام لەو بنكه‌ و سه‌رچاوه‌ وه‌رده‌گرێ و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كاركردنی هه‌میشه‌یی پشتی پێ ده‌به‌ستێ.

 

به‌ جێبه‌جێبوونی ئه‌م بیرۆكه‌ و پاكیی داهێنانه‌ له ‌داهاتوودا، جیهان دەبێته‌ خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنێك كه‌ به‌ده‌ر بێ له‌ هه‌موو جۆره‌ تێل و وایەر و كێبڵێك، له‌دوای دروستكردنی ئه‌م ئامێره‌ بابه‌تێكی تری جیاواز دێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌و ئامێر و ده‌زگا و وه‌رگرانه‌ی بە وایەر به‌ ته‌لەڤزیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌، بۆ ئەمەش ده‌كرێت هه‌مان كار بۆ ئه‌و ئامێر و ده‌زگایانه‌ش بكرێت كه‌ بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داهێنانه‌ مه‌به‌ستی خۆی به‌ته‌واوی بپێكێ.

 

ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نجاڵییه‌ی ئه‌و هه‌موو كێبڵ و وایه‌رانه‌ دروستیان كردووه‌. بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وزه‌ ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ بارگاویكردنه‌وه‌ی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی تری وه‌ك مۆبایلی هۆشمه‌ند و ئامێره‌ تابلێتییه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیاتر له‌ مه‌به‌ستێك و به‌كارهێنانێكی هه‌بێ.

 

ب - ل

Hits: 57