ئایا هیچ كات هەبووە ویستبێتت كارێك بكەیت بەڵام پاش چەند خولەكێك بیرت چوبێتەوە؟

ئایا هیچ كات هەبووە ویستبێتت كارێك بكەیت بەڵام پاش چەند خولەكێك بیرت چوبێتەوە و نەتزانیبێت ویستووتە چی بكەیت ؟

یان هەبووە كە وتبێتت با دەقەیەك بچمە فەیس بوك یان یوتیوب بەڵام كاتێك سەیری كاتژمێرەكەت كردبێت چەند كاتژمێر ڕۆشتووە و تۆ ئاگات لێ نەبووە ؟ ئایا ئەم حاڵەتەی كە بەسەرمان دێت چارەسەری هەیە ؟ بێگومان بەڵێ..

لەم وانەیەدا چەند ڕێگە چارەتان پێ دەڵێین بۆ چارەسەركردنی بیربڵاوی كە ئەگەر جێبەجێیان بكەن ئەوەیارمەتییەكی باشتان دەدات لە چارەسەركردنی ئەم گرفتە :

1- ئەو ئامانج و پلانەی كە هەتە با لە مێشكتدا بێت هەمیشە :پێش هەموو شتێك لە خۆتان بپرسن بۆ پێویستتان بە تەركیز هەیە ؟ ئایا دەتەوێت نمرەیەكی بەرز بەدەست بهێنیت ؟ ئایا دەتەوێت ببی بە ڕاهێنەرێكی بەتوانا ؟ ئایا دەتەوێت كتێبێك بنوسیت ؟ بیر لە وەلامی ئەو پرسیارانە بكەرەوە کە یارمەتیدەرت دەبن لە باشتركردنی تەركیزتان.

2- له‌سه‌ر 2 تا 3 ئیشی گرنگ ته‌ركیز بكه‌ن به‌ درێژایی ڕۆژ : ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ 20 كار بته‌وێت ئه‌نجام بدەیت ئه‌وا دوچاری هیلاكی و بیربڵاوی دە‌بیته‌وە‌ به‌ڵام پێویسته‌ كارە‌كان به‌ گوێرەی گرنگترین و گرنگتر ڕیز بكه‌یت و وردە‌ وردە‌ ئه‌نجامیان بده‌یت .

3- ئه‌و ئیشانه‌ی كه‌ دیاریت كردوون له‌ خێراترین كاتدا هه‌وڵ بدە‌ ئه‌نجامیان بدە‌یت : له‌به‌ر ئه‌وەی تا چه‌ندە‌ ئیشه‌كان دوا بخه‌یت ئه‌وە‌ندە‌ ئه‌گه‌ری بیربڵاوی و خه‌یاڵ ڕۆشتنت زیاتر دە‌بێت .

4- له‌كاتی ئه‌نجامدانی كارە‌كه‌ له‌ سه‌رە‌تادا ته‌ركیز بكه‌نه‌ سه‌ر به‌شێكی بچوكی نه‌وە‌ك هه‌مووی : بیركردنه‌وە له‌ قه‌بارە‌ی گه‌ورە‌ی ئامانجه‌كه‌ت ڕە‌نگه‌ زۆر جار توشی بێ هیواییت بكات بۆ دە‌ربازبوون له‌وە‌ به‌شێكی بچوكی لێ وە‌ربگرە‌ و كاری له‌سه‌ر بكه‌ .

5- خۆت به‌رجه‌سته بكه‌‌ له‌و كارە‌ی كه‌ دە‌یكه‌یت : مه‌به‌ست ئه‌وە‌ نییه‌ خۆت له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا بهێنیته‌ پێش چاوت به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ دە‌تگه‌یه‌نێته‌ ئامانجه‌كه‌ت بهێنه‌رە‌ پێش چاوی خۆت وای بهێنه‌رە‌ پێش چاوت له‌و ڕێگایانه‌دا چیت دێته‌ به‌ردە‌م و چی دە‌كه‌یت تاكو ئه‌گه‌یته‌ ئامانج .

6- ئه‌و هۆكارە‌ دە‌رە‌كیانه‌ی دە‌بنه‌ هۆی بیربڵاویت وازیان لێ بهێنه‌ : ئه‌گه‌ر به‌ ته‌له‌فزیۆن توشی بیربڵاوی دە‌بیت ئه‌وە‌ بیكوژێنه‌وە‌ یان به‌ ئینته‌رنێت وازی لێ بهێنه‌ .

7- ئه‌گه‌ر شتێك نازانیت زۆر له‌سه‌ری مه‌مێنه‌رە‌ و به‌ شێوە‌ی كاتی وازی لێ بهێنه‌ برۆرە‌ سه‌ر بابه‌ته‌كێكی دیكه‌ و دواتر پاش كارە‌كانی دیكه‌ ئه‌توانیت بچیته‌وە‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ نه‌تزانیوە‌ .

8- ڕاهێنانه‌كانی به‌هێزكردنی ته‌ركیز ئه‌نجام بدە‌

ك-س

Hits: 49