ژمارەی دووی گۆڤاری پەیوەندییە گشتییەکان . ئێستا نیوز:

ژمارەی دووی گۆڤاری پەیوەندییە گشتییەکان کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ھونەری ھەشتەم؛ پەیوەندییە گشتییەکان، گۆڤارێکی وەرزییە کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکانی کوردستان دەریدەکات و چەندین بابەت و وتار و وەرگێڕان سەبارەت بە بوارەکانی پەیوەندییە گشتییەکان و مارکێتینگ لە خۆ دەگرێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی گۆڤارەکە رسول ساڵح خۆشناو، سەرنووسەری پەیوەندییە گشتییەکان گوتی:بابەتەکانی گۆڤارەکەمان دوو تەوری سەرەکی لە خۆ دەگرن و ھەوڵمان داوە بابەتەکان گشتگیر بن و لە دوکاندارێک کە حەز دەکات بازارسازی بۆ کەلوپەلەکانی بکeuات تا بەڕێوەبەر و کادیرانی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و وتەبێژێک کە دەیەوێت سەرکەوتوو بدات، بتوانن سوود لەم گۆڤارە وەربگرن. تەوەری یەکەم لەبارەی تەکنیک و زانستی پەیوەندییە گشتییەکان (راگەیاندن و پەیوەندییەکان) و وتەبێژی لە خۆ دەگرێت و تەوری دووەم سەبارەت بە بازاڕسازی و تەکنیکەکانی بابەتمان ھەیە.
خۆشناو، سەرۆکی کۆمەڵە و سەرنووسەری گۆڤار گوتیشی: بە داخەوە پەیوەندییە گشتییەکان کە زانست و تەکنیکێکی سەردەمە لە ھەرێمی کوردستان زۆر ناسراو نییە، بۆیە ئێمە بۆ پەرەپێدانی زیاتر بەم زانستە، پێمان باش بوو ئەم گۆڤارە دەربکەین، بۆ ئەوەی خوێنەری کورد سوودی لێوەربگرێت و زیاتر ئاشنای ئەم زانستە ببێت.
خۆشناو سوپاسی نووسەران و سپۆنسەرانی گۆڤارەکەی کرد کە ئەم دیارییەیان پێشکەشی کتێبخانەی کوردییان کردووە و ھیوای خواست ئەم گۆڤارە بە ھاوکاری ھەموو لایەک بەردەوام بێت.
لینکی دابەزاندنی ژمارە دووی گۆڤاری پەیوەندییە گشتییەکان:

https://drive.google.com/file/d/1QNUgHs-y50cSq3LP8-sIk-PavBsTHuxG/view?fbclid=IwAR3hCN1-6-EX7bET5S7mJxvTMARNNTfXdm6wGYpbphitQpySshAJxwb1NOI

 

ب - ل

Hits: 31