کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی دیکە بۆ فەیسبووک زیاددەکات

کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی دیکە بۆ فەیسبووک زیاددەکات کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت پشکنین و چاودێری تەندروستی بەکارهێنەرەکەی بکات.

فرێدی ئەبنۆسی، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە پزیشکییەکان لە کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت، ئامانجمان لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە پێشگیریکردنە لە نەخۆشییەکان بەتایبەت شێرپەنجە.

بەڕێوەبەرەکەی بەشی توێژینەوە پزیشکییەکانی فەیسبووک روونیدەکاتەوە، ئەپڵیکەیشنەکە سوود لە داتاکانی وەک رەگەز و تەمەن لە فەیسبووکی کەسەکە وەردەگرێت و لیستی ئەو پشکنینانەی بۆ پێشنیازدەکات کە کەسەکە پێویستە ئەنجامیبدات.

جگەلەوەی ئەپڵیکەیشنەکە لیستی پشکنینەکان بۆ بەکارهێنەرەکەی دیاریدەکات، بەڵکو زانیاری دەدات لەبارەی نزیکترین نۆڕینگەی پزیشک یان بنکەی تەندروستی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت و بەرواری ئەنجامدانی پشکنینەکەش بیری بەکارهێنەرەکەی دەخاتەوە.

ئەپڵیکەیشنەکە ناوی (Preventive health)ە و ئێستا لە ئەمریکا خراوەتەوە بەردەست بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە.

ك-س

Hits: 60