كێشانی جگەرەی ئەلكترۆنی زیادی كردوە

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت یەک لە هەر چوار نەوجەوانی ئەمریکی جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی لەلایەن سەنتەرە ئەمریکییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە نزیکەی %27ی نەوجەوانانی ئەمریکا جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2018 تەنیا %20 بووە.

میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا لەسەر زیادبوونی کێشانی جگەرەئەلکترۆنییەکان هاتۆتە سەر خەت و رایدەگەیێنێت، ئەمە ئەرکی ئەوانە کە گەنجان لەبارەی زیانەکانی جگەرەی ئەلکتۆرنی ئاگاداربکەنەوە.

بەپێی دواین داتاکان لە ئەمریکا 450 کەس بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلکتۆرنی لە نەخۆشخانەی خەوێندراون و 37 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

كاروان

Hits: 38