لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك تووڕه‌ترین گه‌لی‌ جیهانی‌ دیاریكرد

دامه‌زراوه‌ی‌ جیهانی‌ "گالوب" رایگه‌یاند كه‌ به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك گه‌لی‌ عێراق تووڕه‌ترین گه‌لی‌ جیهانه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی‌ به‌ ئاشكرا ده‌رنابڕێت.

دامه‌زراوه‌ی‌ جیهانی‌ "گالوب" لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ زیاتر له‌ 142 وڵاتی‌ جیهان ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وت گه‌لی‌ وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی‌ تووڕه‌ترین گه‌له‌ له‌ جیهاندا.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵێنه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ جیهانییه‌، عێراق له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بارودۆخی‌ ژیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ هۆكاری‌ تووڕه‌یی دانیشتوانی‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی‌ بارودۆخی‌ ژیانیان و بێهیوابوونیان له‌ باشبوونی‌ بارودۆخه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ دوای‌ دانیشتوانی‌ عێراق، دانیشتوانی‌ وڵاتی‌ سودان به‌ پله‌ی‌ دووه‌م دێن له‌ رووی‌ تووڕه‌یی و بێهواییانه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ دانیشتوانی‌ عێراق تووڕه‌ترین گه‌لی‌ جیهانن، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌و تووڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌یان به‌ ئاشكرا ده‌رببڕن.

 

 

ز.س

Hits: 30