شارێک له‌میسر دۆزرایه‌وه‌ کەمێژووەکەی بۆ سێ هەزارو 400 ساڵ دەگەڕێتەوە

 

بەگوتەی شوێنەوارناسان. ئەم شارە لە دوای گۆڕی توون ئەنخ ئاموون گەورەترین شوێنەواری مێژووییە تا ئێستا لە میسر دۆزرابێتەوە.

فەرمانگەی شوێنەوارە مێژووییەکانی میسر، دۆزینەوەی شارێکی مێژوویی ئاشکرا کرد کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزارو400 سالَ بەر لە ئێستا.
فەرمانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەو شارە مێژووییە سێ هەزارو400 ساڵ بەر لە ئێستا و لە قۆناغی ئیمپڕاتۆریەتی میسر، لەلایەن ئامێنهۆتەپ-ی سێیەم، لە شاری ئەقسەڕ دروست کراوە و لەو سەردەمەدا گەورەترین ناوەندی ئیداری و پیشەسازی بووە.
ئەو گروپەی شارە دێرینەکەیان دۆزیوەتەوە، باس لەوە دەکەن کە دیوارەکانی شارەکە نەڕوخاون و لە ناو ژوورەکانیشدا ئەو کەل و پەلانە هەن کە لە ژیانی رۆژانەدا بەکاردەهێندرێن.
لەناو شارە دێرینەکەدا لەپاڵ ناوەندی ئیداری و پیشەسازی ئیمپراتۆریەتی میسر، سێ کۆشکی پاشایەتی ئامێنهۆتەپ-ی سێیەم هەن، واش چاوەڕوان دەکرێت لە درێژەی کارەکانی هەڵکەندندا، گۆڕستانێکی مێژوویش بدۆزرێتەوە.
بەگوتەی شوێنەوارناسان، ئەم شارە لە دوای گۆڕی توون ئەنخ ئاموون گەورەترین شوێنەواری مێژووییە تا ئێستا لە میسر دۆزرابێتەوە.

Hits: 42