سبەی کۆڕبەندی چەپی کوردستان دووەمین کۆنفرانسی بە شێوازی ئۆنلاین لە تۆڕی زووم بەڕیوە دەبات

بێکەس قادر ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری دووەمین کۆنفرانسی کۆڕبەند لە لێدوانێکدا بە ئێستانیوزی راگەیاند بە هۆکاری پەتای کۆرۆنا کۆڕبەندی چەپی کوردستانی رۆژی 21 ی نۆڤێمبەری 2020 دووەمین کۆنفرانسی بە شێوازی ئۆنلاین لە تۆڕی زووم بەڕیوە دەبات.

ساڵی رابردوو یەکەمین کۆنفرانسی کۆڕبەند لە شاری هەولێر بەسترا ، سبەی لە سێ تەوەری سەرەکی رەوشی سیاسی و چینایەتی کوردستان و پلاتفۆرمی چەپەکان و کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە سەر ژیان و گوزەرانی چینە زەحمەتکێشەکان، گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێ.
کۆڕبەندی چەپی کوردستان لە بەشێک لە حزب و لایەنە چەپ و کۆمۆنیستەکانی چوار بەشی کوردستان پێکهاتووە.

 

bestun

Hits: 139
Category: