تووشبووانی كۆرۆنا 160 ملیۆنی تێپەڕاند

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 160 ملیۆن و 346 هەزار و 96 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 160 ملیۆن و 346 هەزار و 96 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 331 هەزار و 970 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 138 ملیۆن و 133 هەزار و 515 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 33 ملیۆن و 550 هەزار و 115 كەس و 596 هەزار و 946 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ك-س

Hits: 45
Category: