سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە گەڵ هەر دوو ئەنجومەنی قەزای سۆران و خەلیفانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆدەبێتەوە

ئەمرۆ پپَنچ شەممە 17/6/2021 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوڕێ ( بەڵێن عەبدوڵا) سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هەر دوو ئەنجومەنی قەزای سۆران و خەلیفانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان تیشكی خستە سەر بارودۆخی ناوچەكە و باس لە بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتوو كرا، هەروەها باسی لە پەیوەندی نێوان هەر دوو حكومەتی كوردستان و عێراقی فیدراڵ كرا ، هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی رۆڵ و ئەركی كادیرانی حزب لە كاروچالاكیەكاندابەرزنرخێنرا، بەرێز سكرتێری حزب سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەر دوو ئەنجومەنی قەزای سۆران و خەلیفان دووپاتكردەوە و داوای لێ كردن وەك هەمیشە دڵسۆزانە و لە خۆبوردوانە كاربكەن بۆ سەرخستنی بەرنامە و كارەكانی حزب .شایانی باسه لە كۆبوونەوەكەدا هاورٍیان (شاخەوان عەبدوڵا و ئاكۆ ئاكۆیی) ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.

 

بێستون لەتیف

Hits: 57
Category: