بوفۆن دوپاتیکردەوە نایەوێت بچێتە یانەیەکەوە وەک گۆڵچی یەدەگ سەیر بکرێت و دەیەوێت سەرەکی بێت

جیانلویجی بوفۆنی گۆڵی ئیتاڵی و تەمەن 43 ساڵ ڕایگەیاند، چەندین گرێبەستی لەلایەن یانەکانی ئەوروپاوە پێشەکشکراوە تا پەیوەندیان پێوەبکات ۆ وەرزی داهاتوو.

بوفۆن وتی: ئەو یانانەی گرێبەستیان پێشکەشکردوم بەشدارن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەڵام دەیانەوێت وەک گۆڵچی یەدەگ مامەڵەم لەگەڵ بکەن منیش ئەوەم ناوێت و دەمەوێت سەرەکی بم.
راگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوەدەدەن کە بوفۆن بەڕادەیەکی زۆر نزیکبوەتەوە لە گەڕانەوە بۆ یانەی پارما و بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری دەکات.
بڵاویشیان کردوەتەوە، بوفۆن دەیەوێت وەرزی داهاتوو یارمەتی پارما بدات و جارێکیتر بیگەڕێنێتەوە خولی پلەیەکی ئیتاڵیا لە کاتێکدا ئەمساڵ دابەزی بۆ خولی پلە دوو.

یەکەم لێدوانی ئیرکسن لە نەخۆشخانە: خۆم بەدەستەوە نادەم، بەڵام دەبێت لە شتێك تێبگەم

کریستیان ئیرکسن دووپاتیکردەوە خۆى بەدەستەوە نادات و دەیەوێت تێبگات لەو ڕووداوەى بەسەریدا هاتووە.

لە یارییەکەى دانیمارک بەرامبەر فنلەندا، کریستیان ئیرکسنى یاریزانى دانیمارک و یانەى ئینتەر میلان توشى جەڵتەى دڵ هات و دواى ئەنجامدانى فریاگوزارى سەرەتایى هۆشى هاتە و دواتر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى لا گازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ئیرکسن دەڵێت "سوپاسى هەموو لایەک دەکەم و من خۆم بەدەستەوە نادەم، ئێستا هەست بە باشى دەکەم، بەڵام دەمەوێت لە هەموو ئەو شتانە تێبگەم کە ڕوویاندا، سوپاسى هەموو ئەو کەسانە دەکەم بەرامبەر ئەوەى لە پێناوى مندا کردیان".

هاوکات مارتن شوتسى بەڕێوەبەرى کارەکانى ئیرکسن ئاماژەى بەوەکردووە، لە ماوەى ڕابردوودا لەگەڵ ئیرکسن پێکەوە قسەیان کردووە و گاڵتەى لەگەڵدا کردوون و تاقەتێکى باشى هەبووە.

شوتس دەڵێت "هەموومان دەمانەوێت لەوە تێبگەین کە ڕوویدا، هەروەها ئیرکسنیش، بۆ ئەمەش پزیشکەکان پشکنینى وردى بۆ ئەنجام دەدەن، لە وانەیە تا سێشەممە لە چاودێریدا بمێنێتەوە و ئیرکسن دەیەوێت هانى هاوکارەکانى بدات لە یارییەکەى بەرامبەر بەلجیکا لە جامى یۆرۆدا".

Z.s

چێڵسی گرێبەستی تۆخێلی ڕاهێنەری تا هاوینی 2024 درێژکردەوە و ڕاهێنەرەکەش دلخۆشی خۆی راگەیاند

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە ، گرێبەستی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەکەیان بۆ دوو ساڵیتر درێژکردەوە و لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت.

دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، تۆخێل وتی: نەمدەتوانی هیچ هەلێکیتر بدۆزمەوە جگە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم و دڵنیام لە سەرکەوتنم لە ئەزمونی داهاتوومدا و دلخۆشم بە مانەوەم لە چێڵسی.

وتیشی: بەردەوام دەمەویت زیاتر بەدەستبهێنم لە داهاتوودا و هەوڵدەدەین هەنگاوەکانی داهاتوومان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر بێت.

لە بەرامبەریشدا، بەڕێوەبەری یانەی چێلسی رایگەیاند: هیچ ڕێگایەک نەمابوو لەبەردەم یانەکەماندا جگە لە پاداشتکردنی تۆخێل چونکە ئەو لە ماوەیەکی زۆر کورتدا توانی گەورەتین نازناوی ئەوروپا بۆ یانەکە بباتەوە و دەمانەوێت بۆ چەندین ساڵیتر لە یانەکەمان بەردەام بێت.

یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیان پێشاندا

 

یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیان پێشاندا.

دوای بردنەوەیان لە پاراگوای لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال، یاریزانانی بەرازیل راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دژایەتی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیان راگەیاند.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەی 25 یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیلدا کە لەلایەن کاسیمێرۆی کاپتنی هەڵبژاردەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە " ئێمە رێکخستنی کۆپا ئەمریکا لە بەرازیل یان چیلی بەهۆکاری پیشەیی و مرۆیی رەتدەکەینەوە، بەڵام هەرگیز نەمانگوتووە نا بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل ".

کاسیمێرۆ لەو راگەیێندراوەدا دووپاتیدەکاتەوە، " کاتێک بەرازیلییەک یانی هەوادارێک لە دایکدەبێت، ئێمەش ئەم راگەیێندراوەمان بۆ 200 ملیۆن کەس نووسیووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان لەبارەی کۆپا ئەمریکاوە ئاشکرابکەین ".

یاریزانانی بەرازیل دەڵێن " ئەو راستیانەی لەم دواییەدا هەن وام لێدەکەن کە هەست بەوەبکەن باوەڕ بە پرۆسەیەکی ناتەواوبکەین، گرنگ ئەوەیە کە ئێمە هەرگیز نەمانویستووە بچینە نێو ئەم گفتوگۆیە سیاسییە، ئێمە لە گرنگی پێگەی خۆمان تێدەگەین، سەیری ئەو شتانە دەکەین کە میدیا و میدیاکاران بڵاویدەکەنەوە، بەڵام ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەین ".

کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، " ئەوان قسە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو هەواڵە ناڕاستانە بەدرۆ بخەنەوە کە ناویان ئەویان لەگەڵ دەهێندرێت و دەڵێت ئێمە یاریزانی پیشەگەرانە لەگەڵ خاوەنی 5 نازناوی جیهانین، تەنیا دژی رێکخستنی کۆپا ئەمریکاین، بەڵام نەمانگوتووە نا بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل ".

لەلایەن خۆیەوە مارکینیۆسی بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەرازیل دەڵێت "هیچ کاتێک یاریزانەکان ئەم درێسەیان رەتنەکردووەتەوە، ئەمە خەونی منداڵیمانە و شانازی بەدرێسی هەڵبژژاردەکەمانەوە دەکەین، زنجیرەیەکی هەڕەمی هەیە بڕیار دەدات، بزانین لە داهاتوودا چ بڕیارێک دەدرێت ".

 

 

z.s

 

باشترین 23 یاریزانی چامپیۆنز لیگ ئاشکراکران

یوفا لیستی باشترین 23 یاریزانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی بڵاوکردەوە و ڕۆناڵدۆ لە لیستەکەدا بوونی نیە.

یەكیتی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی باشترین 23 یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگی بڵاوکردەوە و حەوت یاریزانی یانەی چێڵسی پاڵەوانی خولەکەی تیادایە.

لە لیستەکەی یوفادا سێ گۆڵچی تیادایە ئەوانیش مێندی و ئیدیسرۆن و تیبۆ کۆرتوان ، لە هێڵی بەرگریش هەریەک لە ئەزپلیکوێتا و دیاز و مارکینیۆس و ڕۆدیگێر و چێلوێل و ئەلابا دەبینرێن.

جۆرجینیۆ و ماونت و کانتی و دی برۆین و گوندۆگان و فۆدین و مۆدریچ و ئۆلیڤێرا لە یاریزانەکانی هێڵی ناوەراستن و بۆ هێڵی هێرشبردنیش میسی و لیڤاندۆڤسکی و مباپێ و نەیمار و کەریم بنزیمە و هالاند لە لیستەکەدا بوونیان هەیە.

لە لیستی باشترین 23 یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا کریستیانۆ ڕۆناڵۆ بوونی نیە ئەویش بە هۆی زو ماڵئاواییکردنی یانەکەی لە خولەکەدا دوای ئەوەی شکستیان هێنا بەرامبەر یانەی پۆڕتۆ.