ریال مەدرید هازارد دەفرۆشێت

هەڵسوكەوتەكانی هازارد دوای دۆڕانی یانەی ریال مەدرید بە رامبەر بە یانەی چێڵسی لە قۆناخی پێش كۆتایی چاپیۆنزلیگدا توڕەییەكی زۆری لەنێو هاندەران و دەستەی كارگێری یانەكە دروست كردووە هەربۆیە یانەكە بڕیاریداوە لە كۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری یاریزانە بەلجیكیەكە ببێت.

بەرنامەی "شیرنگیتۆ"ی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، پێكەنینەكەی هازارد و گاڵتەكردنەكانی لەگەڵ یاریزانانی چێڵسیدا دوای دۆڕاندنیان بەرامبەر یانەی چێڵسی لە نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەروا ئاسان تێناپەڕێت.

رونیشكراوەتەوە، باڵانسی هازارد كۆتایی هاتووە و یانەكە بڕیاریداوە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، بەتایبەتی كە بەردەوام ئامادە نییە و بەدەست پێكانەوە دەناڵێنێت.

هازارد لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كرد و نرخەكەی زیاتر بوو لە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە ئاستێكی باش پێشكەش بكات و زۆرینەی كاتەكانی پێكانی هەبووە.

 

z.s

Hits: 51
Category: