چەند ڕێنماییەکى گرنگ بۆ ژیانێکى ئاسودە

بەوپێیەی ئەوکەسانەی لەسەرەتای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریاندان تووشی کۆمەڵێک ئاستەنگ‌و لەیەکتێنەگەیشتن دەبنەوە، بەشێوەیەک ئەگەربێت‌و زیرەکانە هەوڵی خۆگونجاندن‌و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانیان نەدەن، ئەوە ڕەنگە بگاتە ئاستێک نەتوانن بەیەکەوە لەژیانی تازەیاندا بەردەوامبن.

لەوبارەیەشەوە پێگەی "Nabdh" کۆمەڵێک ڕێنمایی پێشکەشی هاوسەران کردووە کە دەتوانن بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئارام‌و ئاسوودە سوودی لێببینن، لەوانە:

ـ ستایشی کارو ڕەفتارە باشەکانی هاوسەرەکەت بکە، بۆئەوەش سڵ لەوە مەکەوە کە بەماچێک پاداشتی بدەیتەوە، لەبەرئەوەی هەندێکجار بەخشینی دیاریەک هۆکارە بۆ دڵخۆشی ئەگەر بچوکیش بێت.

ـ چاوپۆشی لەبەشێک لەهەڵەو کەموکوڕییەکانی هاوسەره‌کەت بکەو بەردەوام لەسەر بابەتە بچووکەکان سەرکۆنەی مەکە.

ـ هەوڵبدەن پەیوەندی‌و تێبینییە تایبەتییەکان بەنهێنی بمینێتەوەو نەگاتە بەر زارو زمانی خەڵک‌و لەلای هیچکام لەهاوڕێکانی باسی هەڵەکانی مەکە.

ـ بایەخ بەشێوازو ستایل‌و جلوبەرگتان بدەن، نەک تەنها بۆ دەرەوەو یان نمایشکردن بۆ خەڵک، بەڵكو هاوسەرەکەشت حەز بەبۆنی خۆش‌و خاوێنی تۆ دەکات.

ـ بەهێمنی گفتوگۆی لەگەڵ بکەو لەکاتی درەنگ گەڕانەوەی پیاوەکە بۆماڵەوە ڕاستەخۆ سەرکۆنەی مەکەو دڵنیابە کە بەتێپەڕبوونی کات بەشێکی زۆری بابەتەکان دەگۆڕێن‌و روو لەباشی دەکەن.

ـ ڕاستگۆیانە هەستەکانت دەرببڕە، ئەگەر شتێک دڵگرانت دەکا پێی بڵێ‌و مەیشارەوە، بەمشێوازە ئاسوودە دەبن.

ـ کاتێک دەخەون ئەگەر دڵی یەکتان ڕەنجاندووە، هەوڵبدەن پێکەوە گفتوگۆ بکەنەوەو لێبوردنتان بەرامبەر بەیەکتر هەبێت، چونکە بەو خەمەوە خەوتن کاریگەری سلبی لەسەر پەیوەندییەکانتان دەبێت.

 

 

Hits: 71