وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، “بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا”.
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی کردنی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێکەوە بەھێز دەبین و رێگە نادەین بەھیچ شێوەیەک جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە”.