جووتیار عادل: 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت و هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین دەبێت.

 جووتیارعادل بە میدیاكانی نزیك لە پارتی وتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە دابەشكردنی موچە لە 25ی هەموو مانگێك، هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەش بكات.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەش بەپێی ئەو داهاتەی حكومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی كە حكومەتی فیدراڵ دەینێرێت بۆ هەرێمی كوردستان و بەشێوەیەك رێكخراوە بە تەواوەتی موچە بدرێت..

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رونیشیكردووەتەوە، پێشینەی كارەكان بۆ موچەیە و هەر داهاتێك كۆبكرێتەوە و بێتە خەزێنەی حكومەت، سەرەتا بەشی موچەی لێ جیا دەكرێتەوە.

پەیوەندیدار