دوای ئەوەی ئافرەتێک لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا بۆ ماوەی (45) خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە گەڕایەوە ژیان.
بەپێی ھەواڵی میدیا جیهانییەکان، ژنێک بە ناوی(کێتی پاتێن)، لەکاتی یاریکردنی گۆڵفدا زانیاری ئەوەیان پێداوە کە کچەکەی بەمەبەستی منداڵبوون بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
پاتێن، کە لەو کاتەدا دڵی لە کارکردن دەوەستێت و دواتر لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.
لە ھەمان نەخۆشخانەدا، ستەیسی فیفەری کچی پاتێن، کە بەھۆی گیرخواردنی منداڵەکەی لە منداڵدانیدا ناچار دەبن منداڵەکەی بە نەشتەرگەری دەرکەن.
دوای ئەوەی دڵی پاتێن لە لێدان راوەستا و لە ئەنجامی ھەوڵێکی چری تیمە تەندروستییەکان بە بەکارھێنانی ئامێری نۆژەنکردنەوەی دڵ (CPR)، توانرا دوای (45) خولەک بگەڕێتەوە بۆ ژیان.
لە ژووری سەرەوەی ھەمان رێرەوی نەخۆشخانەکە و لەھەمان کاتدا و دوای (39) کاتژمێر ئازاری منداڵبووندا، هەواڵی لە دایکبوونی ئالۆرای نەوەی پاتێن، راگەیەندرا.
کێتی پاتێن، دەربارەی رووداوەکە وتی، “زۆر سوپاسی خودا دەکەم کە دەرفەتێکی دیکەی ژیانی پێدام”.
دۆڤ فرانکل ئەو پزیشکەی کە ھەوڵی بوژانەوەی دڵی پاتێنی دا رایگەیاند، “وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا رووداوەکە لە ئەنجامی پزیشکی مۆدێرن بووە یان موعجیزەیە بۆ خەڵک بەجێھێشتووە”.