بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریا کە ئەنقەرە پشتیوانیان دەکات هێرشیانکردەسەر گوندەکانی ناوچەی دەرباسییەی سەر بە ناحیەی عەین عیسا لەپارێزگای حەسەکە، بەهۆی هێرشەکەش هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهید بو و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربون.
ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی سوریا هێرشیانکردەسەر گوندی مەسعی سەر بە ناحیەی عەین عیسا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رێگەی نێودەوڵەتی لەپارێزگای حەسەکە.
باس لەوەشکراوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و شکستیان پێ هێناوە، بەهۆی هێرشەکەش هاوڵاتییەک بەناوی مەجید عوچ تەمەن 35 ساڵ شەهید بوە.
لەهێرشەکەی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی سوریادا چوار هاوڵاتی دیکەیش برینداربون کە سەرجەمیان دانیشتوی گوندی دبسی سەر بە ناحیەی عەین عیسا بون لە پارێزگای حەسەکە.
karwan