دوای هەڕەشەکانی ئەمدواییەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لێدانو بەئامانجگرتنی پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، جارێکی تر فەرماندەیەکی باڵای سەر بەسوپای پاسداران هەڕەشە لەپارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتو ڕایدەگەیەنێت، “بنکەی ئەو هێزانە لەگەڵ زەویی تەختدەکەین”.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانیی، محەمەد تەقی ئوسانلو فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای سەر بەسوپای پاسدارانی ئێرانی جێگیر لەناوچەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:”بەهەموو گروپە دژە شۆڕشەکان ڕادەگەیهنین هەرکەس ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە، ڕوبەڕوی دەبینەوە”.
فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە ئهوهشی وتوه، “ئەگەر پێویست بێت، بنکەی ئەو گروپانە لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین”.
فەرماندە باڵاکەی سوپای پاسداران لەبەشێکی تری قسەکانیدا باسی لەوەکرد، بەلای ئەوانەوە ئاسایشی ناوچەکە هێڵی سوری هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.
karwan