پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و چوار لیوای دیکە دەخرێنە سەر وەزارەتەکە.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، دوای یەکەکانی پشتیوانی یەك و دوو، چوار لیوای تر لە یەکەکانی (70 و 80) دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتەو لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،رێکخستنەوەی هێزەکان پرۆسەی خستنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو لە چەند قۆناغێکدا جێبەجێدەکرێت.