سهرۆكوهزیرانی عێراق داوا له هەموو هاوڵاتیان دهكات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کۆتایی بە سەردەمی گەندەڵی بهێنن.
مستهفا كازمی سهرۆكوهزیرانی عێراق لە تویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، تهواوی پێداویستییهكانی پرۆسهی ههڵبژاردن دابینكراوە لهرووی ئهمنی و لۆجستی و دارایی.
هاوکات، مستەفا کازمی سەرپەرشتی سێیەم و کۆتا تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانی کرد، کە کۆمسیۆن رایگەیاند، تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە.
دوێنێ جارێکی دیکە و بۆ سێیەمجار کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامێرەکانی دەنگدانی تاقیکردەوە و سەرجەم ئامێرەکان بەبێ کێشە کاردەکەن و لە رۆژی دەنگداندا هاوڵاتییان دەتوانن دەنگ بە لۆگۆی حزبەکە یان ناوی کاندیدەکە بدەن و دەنگەکەیان بۆ هەژمار دەکات.
لای خۆشییەوە، ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن پاکی دەزگاکانی هەڵبژاردنی سەلماند و داواش لە هاوڵاتیانی عێراق دەکات بەشداری فراوان لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن تاکو رەنگدانەوە ئیدارادەی خۆیان بێ.
بڕیارە ١٠ی ١٠ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە بۆ یەکەم جارە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پرۆسەکە لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.