یەکێک لە مەرجەکانی هەر هەڵبژاردنێکی دیموکراسی و بێگەرد بوونی هەلی یەکسان بۆ هەموان و بێلایەنی دەسەلاتە لە پرۆسەکە، بەداخەوە لەهەرێمی کوردستان نەک ئەوە نییە، زۆریش پێچەوانەیە، باسی کیسەو پارەی هەندێک کاندید و حزب ناکەم کە تەنها ئاسنی فلێکسەکانیان بودجەی چەند وەزارەتێکە، ئەوەی سەیرو سەمەرەیە لێرە حکومەت بەهەموو بەش و کەرتەکانیەوە لە خزمەت حزبەکانی دەسەڵاتن، بە سەرۆک و جێگری سەرۆک پارێزگارو بەریوبەرو هێزە چەکدارەکانەوە بە ڕاست چەپ لەخزمەتی کاندید و حزبەکانیان دەکەن دەسەڵاتەو پێگەکانیان بۆئەو مەبەستە بەکاردێنن، جارێ لە کاتی بانگەشە دەست و مقەس پرۆژەکردنەوەیان شەڕە لەناو پڕۆژەکەش ڕیکلام بۆ حزب و بەربژێرەکانی ان دەکەن.
لەم هەڵبژاردنە جارێک جێگری سەرۆک وەزیران نەک بۆتە مینبەری ڕیکلام بەلکو تۆمەتیش بۆ لایەنی دیکە هەڵدەبەستنێ، پاریزگاری هەولێر هەر پڕۆژەیەک بکاتەوە کاندیدێکی حزبەکەی لەگاڵ خۆی دەبات دەیکاتە شەریکی مقەسی قردێلە برینەکە، کاتێ قسەش دەکەیت دەڵێن دەسەڵات دەسەڵاتی هەموانە، ئەرێ کۆمسیۆن ئەو بەزمەتان لێ دیارە