ئارسناڵ و تۆتنهام هەوڵی ئەنجامدانی گێبەستکردن دەدەن لەگەڵ کۆتینیۆی یاریزانی بەرشەلۆنە.
ڕۆژنامەی دیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، کێبڕکێی نوێ لە نێوان دوو یانەکەی لەندەن تۆتنهام و ئارسناڵ ، گرێبەستکردنە لەگەڵ فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە شێوەی خواستن.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، یاریزانە بەرازیلیەکە ناتوانێت پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی جێگیر بکات دوای چاکبونەوە لە پێکانەکەی و لەبەرئەوە دەیەوێت لە یانەکەی بڕوات.
ئاشكراشیکردووە، بەرشەلۆنە بە دۆخێکی خراپی دارایی خراپدا تێپەردەبێت و ئەگەر دەستبەرداری کۆتینیۆ ببێت ئەوا خەزێنەکەی یانەکەیان دەبوژێننەوە چونکە کۆتینیۆ ساڵانە مووچەیەکی زۆر لە یانەکە وەردەگرێت.
دەیلی مەیل دەڵێت، تەنیا بەرشەلۆنە سوودمەند نابێت لە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ، بەڵکو یاریزانەکەش سوودمەند دەبێت بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی کە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە نەیتوانیوە پێشکەشی بکات.
karwan