دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی راگەیاند و بڕیارە ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی 100% دابەش بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ شەممە (25ی ئەیلول) موچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی 100% دابەش دەکرێت.دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە لە کاتێدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ئەم مانگەش 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بنێرێت.21ی ئەم مانگە،

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی موچە بوە، هەرکاتێک 200 ملیار دینارەکە گەیشت بە رێژەی 100% موچە دابەش دەکەین”

پەیوەندیدار