پاککردنەوەی ماڵ هاوشێوەی ڕاهێنانە وەرزشییەکان بەسودە

پسپۆڕانی تەندروستیی دەڵێن، پڕۆسەی پاککردنەوەی ماڵ کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر سوتاندنی گەرمۆکە (کالۆریی)، بەشێوەیەک دەکرێت هاوشێوەی ڕاهێنانی وەرزشی بچوک یان باشتریش بەراورد بکرێت.

هێنری سیبلاگیڤس ڕاهێنەری لەشجوانیی دەڵێت:”گەڕێکی پاککردنەوەی ماڵ، خێراتر ئەو کالۆریانە دەسوتێنێت کە لەگەڕێکی ڕاهێنانە وەرزشییە کورتەکاندا دەسوتێت، ئەوانەی ماڵ پاکدەکەنەوە، نابێت لەگرنگی کارەکەیان لەسەر تەندروستیان کەمبکەنەوە”.

باسی لەوەشکردوە، باشترین ڕێگای پاککردنەوەی ماڵ ئەوەیە کە بەگوێگرتن لەمۆسیقاو کەمێک سەماکردنەوە بکرێت، بەوپێیەی لەوکاتەدا کەسەکە هەستناکات کە خەریکی پاککردنەوەی ماڵە، یان لەهەموو حاڵەتێکدا بەشێوەیەک بجوڵێت کە چێژی لێدەبینێت، لەجیاتی ئەوەی هەست بەوە بکات کە بەناچاری کارێک دەکات.

بەگوێرەی ڕابیتەی بەکارهێنەری ئەڵمانیی، بەتێکڕایی لەهەموو کاتژمێرێکی پاککردنەوەی جێگایەکی وەکو پەنەجەرە، ئەگەربێت‌و بەچڕیی ئەنجامبدرێت، ئەوە نزیکەی 320 کالۆریی دەسوتێت.

بەڵام سەرکەوتن‌و دابەزین بەسەر قادرمەدا، توانای بەرگەگرتن زیاتر دەکات، هەروەک هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی بەشی سەرەوەی پەنجەرە، وەک شێوەیەک لەشێوەکانی ڕاهێنانی درێژکردنی باڵا وایە.

دەشڵێت:”ئەگەر کەسێک بیەوێت لەکاتی پاککردنەوەدا بڕێکی زۆر لەکالۆریی بسوتێنێت، ئەوە هەر بە15 خولەک سڕینەوە نزیکەی 200 کالۆریی دەسوتێت، لەکاتێکدا پاککردنەوەی کاشیی‌و هاوشێوەکانی لەهەمان ماوەدا دەبێتە هۆی سوتاندنی 75 کالۆریی، هەردوکیشتیان وەک ڕاهێنانی بازووەکان هەژمار دەکرێن”

پەیوەندیدار