یونیسێف هۆشداری دەدات لە دۆخی منداڵانی عێراق

ێکخراوی یونیسێف نیگەرانی لە دۆخی منداڵانی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، لە هەر پێنج منداڵی عێراق چواریان لە قوتابخانە و ماڵەوە تووشی ئەشکەنجەدان دەبنەوە.

رێکخراوی یونسێف-ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریدا لە دۆخی منداڵانی عێراق و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە هەر پێنج منداڵ، چواریان، لە ماڵەوە یان لە قوتابخانە تووشی ئەشکەنجەدان دەبنەوە. داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە، ئەنجامدەرانی ئەمجۆرە تاوانانە بدرێنە دادگا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت رۆژی پێنجشەممە، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە نیشانی دەدات باوکێک بە قورسی ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات.

پەیوەست بەوە دوێنێ، نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو باوکە دەرچووە.

پەیوەندیدار