یۆڤانتۆس گۆڵچییەکی پاریسی دەوێت

یۆڤانتۆس واز لە دۆناروما ناهێنێت و دەیەوێت دۆخی یاریزانە بقۆزێتەوە و پەلکیشی یانەکەی بکات.

دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا جیانلویجی دۆناروما پەیوەندیکرد بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیەوە بەڵام کەمترین کات هەلی یاریکردنی پێبەخشراوە ئەوەش بوەتە هۆی بێزاری بۆ گۆڵچیە ئیتاڵیەکە.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یۆڤانتۆس لە ئێستادا ئامانجی یەکەمیان گرێبەستکردنە لەگەڵ دۆناروما لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یۆڤانتۆس بێهیوابوون لە گۆڵچی ئێستای یانەکەیان فۆچیک چیزنی پۆڵەندی بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، خانمە پیرەکە دەیانەوێت ئەو تووڕەییەی ئێستای دۆناروما لە یانە فەرەنسیەکە بقۆزێتەوە و هەولی ڕازیکردنی دەدات بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵیاندا.

پەیوەندیدار