مامۆستا ئەحمەد جوانمێری كاندیدی ژمارە 25 لە بازنەی چواری پارێزگای سلێمانی بە (ئێستانیوز)ی ڕاگەیاند، كە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێگەو داهاتووی هەرێمی كوردستان گرنگ و چارەنوسازە، بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەم بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردن بكەن.