به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ئێستانیوزی راگه‌یاند: به‌ِشێك له خه‌ڵك ئه‌و بۆچونه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گوایه ئه‌گه‌ر حزبێك یه‌ك نوێنه‌ر یان دوو نوێنه‌ری هه‌بێت ناتوانێت هیچ بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، زۆر‌و بۆری گرنگ نیه به‌ڵكو چۆنیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی و خاوه‌ن كه‌سی قه‌زیه گرنگه، یه‌ك نوێنه‌ر ده‌توانێت زۆر شت بۆ دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكات و نمونه‌شی به حه‌ق و پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان هێنایه‌وه، كه یه‌ك نوێنه‌ری خاوه‌ن قه‌زیه‌و چالاك ده‌یتوانی زۆر شت بۆ جوتیاران و مافه‌كانیان بكات. بۆیه داوای كرد هاوڵاتيان بێ دوو دڵی ده‌نگ به كاندیده‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بده‌ن.