سه‌باره‌ت به دووباره‌ی به‌ڵێن و قسه‌ی حزب و كاندیده‌كان، گۆران جه‌لال كاندیدی ژماره 28ی له بازنه‌ی سێی هه‌ولێر بۆ ئێستانیوز گوتی: نه‌ته‌وه‌ی ئێمه زۆری قسه‌ی زل و به‌ڵێنی گه‌وره گوٍێ لێبووه، بۆیه گرنگه جارێكی دیكه به‌م جۆره سیاسه‌ت و بانگه‌شه‌یه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن. هه‌ر وه‌ك گوتی:
دەبێ بانگەشەی هەڵبژاردن دوور بێ لە درۆی زل و بەڵێنی نەکردەو نمایشکردن و رتوشکردنی خود و بەهەدەردانی پارەی زۆر، چونکە ئەم خەڵکە خێرلە خۆنەدیووە دەیان جار ئەو قسانەی گوێ لێبووە، هەقە کاندیدەکان پاش 10ی مانگی داهاتوو خاوەنی قسەی خۆیان بن، بائەمجارە دەنگ بۆ ئەوانە بێت کە لەناو ناخی جەماوەرەوە هەلقولاون، لە ناو خەم و ئازارەکانی گەورەبوون.