بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: ئەوەی لە هەڵمەتی بانگەشەی ئەمجارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێبینی دەكرێت، ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان داوا دەكەن بانگەشەی هەڵبژاردنێكی هێمن و دوور لە تەشهیرو تۆمەت و یەكتر سفركردنەوە بەڕێوە ببەن و رەچاوی بنەمای نیشتمانی بكرێت.
ئەمە هەمان ئەو سیاسەتەیە كە سالانێكی زۆرە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیڕەوی دەكات و بۆچونی وایە سیاسەت بە جنێوو تەشهیرو تۆمەت ناكرێت و بەڵكو ئەرگۆمێنت و بەرنامەو كارنامەی هەڵبژاردنی ئەو لایەنە بنەمای ململانێ بێت.