شوان محمد بۆ ئێستانیوز: بەدوادواچونی ورد بۆ بەشی پتڕۆ دۆلاری كەركوك دەكەم

شوان محمد كاندیدی ژمارە 44 لە بازنەی یەكی كەركوك بە ئێستانیوزی راگەیاند: كەركوك شارێكی نەوتی زۆر دەوڵەمەندەو هەمیشە خەڵكەكەشی بێ بەش بووە لە خێروبێرەكەی، بە پێی یاسا لە فرۆشتنی نەوتەكەی بەشێك بۆ شاری كەركوكە، بۆیە ئەگەر هاوڵاتیانی كەركوك لە بازنەی یەك متمانەم پێ بدەن ئەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچونی ورد دەكەم بۆ پارەی كەركوكیەكان و فشار دەخەمە سەر حكومەتی عێراق بۆ خەرج كردنی پتڕۆ دۆلاری كەركوك.

پەیوەندیدار