مامۆستا ئەحمد جوانمێری كاندیدی ژمارە 25 لە بازنەی چواری سلێمانی بە ئێستانیوزی راگەیاند: ساڵانە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان هەیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ گەشەسەندن و ئاوەدان كردنەوەو پڕۆژەی پارێزگاكان خەرج دەكرێت كە رۆڵی گەورەی هەیە لە بوژانەوەی شارەكان، بۆیە ئەگەر متمانەی دەنگی هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین بەدەست بهێنم كاری جددی لەسەر دەكەم بۆ ئەوەی بزانم چۆن دەكرێت پشكی دەڤەری راپەڕین دەستەبەر بكرێت.