نەبەز جەمال كەمال الدین بۆ ئێستانیوز: كار دەكەم بۆ قەرەبووكردنەوەی ژینگەی هەڵەبجە

نەبەز جەمال كەمال الدین كاندیدی ژمارە 23 لە بازنەی سێی سلێمانی بۆ ئێستانیوز رایگەیاند: ئێمە دەزانین بە هۆی ناپاڵمی رژێمی پێشووی عێراق و جەنگی هەشت ساڵەی ئێران‌و عێراق، دواتریش كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە، ژینگەی ناوچەكە زیانی گەورەی بەركەوتووە،كە ئەركی حكومەتی عێراقە قەرەبووی زەرەرو زیانی ژینگەی هەڵەبجە بكاتەوە، ئەگەر متمانەی دەنگی هاوڵاتیانی هەڵەبجە بەدەست بهێنم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاری جددی لەسەر ئەو پرسە دەكەم. 

پەیوەندیدار