لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن کە بەشێکیان پێشتر لە پلە و پۆستی باڵادا بوون و تیایاندایە وەزیر یان سەرۆکی پەرلەمان بووە.
ناوی دیارترین کاندیدە دەرنەچووەکان:
سەلیم جبوری، عەدنان زورفی، مزاحم تەمیمی، خالد عوبەیدی، کازم نەجمان روکابی، محەمەد ساحب دەراجی، ئاڵا تاڵەبانی، سارە ئەیاد عەلاوی، زافر ئەلعانی، سەڵاح جبوری، عەبدولئەمیر تعیبان، ئاراس حەبیب، ئینسجام غەراوی، سەلمان جمیلی، عەدنان درجال، بەها ئەعرەجی، عەبدولحسێن عەبتان، هەیسەم جبوری، محەمەد کەربولی، خەلەف عەبدولسەمەد، ئوسامە نوجەیفی، قاسم فەهداوی، قوتەیبە جبوری، رەشید عەزاوی، کازم سەیادی، ئەحمەد جبوری.
رۆژی یەکشەممەی، ١٠ی تشرینی یەکەم دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.
لەدەنگدانی گشتیدا ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبو و سێ هەزار و ٢٢٦ کاندیدیش کێبڕکێان بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەكرد.
دوای تەواوبوونی هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.