هادی عامری سەرۆكی ئیئتلافی فەتح جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان رەتدەكەنەوە و بە “هەڵبەستراو” وەسفی دەكات.
هادی عامری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئەنجامە هەڵبەستراوەی هەڵبژاردن قبوڵ ناكەن، باجەكەی هەرچییەك بێت.
سەرۆكی ئیئتلافی فەتح جەختی لەوەش كردووەتەوە، بە بەهێزییەوە بەرگری لە دەنگەكانیان و پاڵێوراوانیان و دەنگدەرانیان دەكەن.
لێدوانه‌كه‌ی هادی عامری ئه‌وه دێت كه پێشتر ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی ئاسایشی لیواكانی حزبوڵای عێراق رایگه‌یاندبو، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه رێژه‌ی كورسیه‌كان بۆ زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی “به‌رخۆدان” كه‌مبوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، “ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین و قبوڵیان ناكه‌ین و هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویستیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له ده‌ستكاریكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران”.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، هاوپه‌یمانی فه‌تح 14 كورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشودا و له ساڵی 2018دا 48 كورسی به‌ده‌ستهێنابو.