چەندین خۆراک هەن کە چەندین ڤیتامینیان تێدایە، بەشێوەیەک خواردنیان یارمەتیدەردەبێت لە تەندروستییەکی باش و هاوسەنگکردنی ڤیتامینەکان لە لەشدا، بەم شێوەیەی خوارەوە:
– ڤیتامین C:
رێژەیەکی باش ڤیتامین (C) لە ترشەمەنی یەکاندا هەیە بە تایبەتی لیمۆ و پرتەقاڵ و لالەنگی و تور و بیبەری شیرین کە بەرگری بەهێز دەکات بۆ نەخۆشی یەکانی سەرما و زستان پێویستە لەگەڵ نەخۆشییەکانی پووک.
– ڤیتامین D :
لە بەرهەمی شیر و ماسی و جگەر و رۆنەکەرە و هێلکە و هەنگوین دا بە بڕی پێویست هەیە کەڕێگرە لە نەۆشییەکانی ئێسکە نەرمە و ئیفلیجی مناڵ و نەحۆشی یەکانی جگەر.
– ڤیتامین A :
لە ماست و هێلکە و ڕۆنەکەرە و سپێناخ و قەیسی و گێزەر و کاهو و توو و ماسی و گەنم و هەنگوین دا هەیە کە سودبەخشە بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاو و زێ و چاو و پێست و ئێسک و ڕژێنەکان.
– ڤیتامین B (کۆمەڵەی ڤیتامین B):
ڤیتامین B1 :
قەیسی و مۆز و جگەر و زەردێنەی هێلکە و سێو و هەرمێ و هەنگوین و قۆخ و برنج و گەنم دا هەیە کە کاریگەری لەسەر نەخۆشی خەمۆکی و دەمار لاوازی و نەخۆشی یەکانی رۆماتیزم هەیە.
ڤیتامین B12:
لە هەنگوین و خورما و جگەردا زۆرە کە کەمی دەبێتە هۆی کەمخوێنی و لاوازی و بێهێزی.
ڤیتامینB6:
لە کاهو و پەتاتە و سپێناخ و خورما وهەنگوین گەنم دا زۆرە، کەمی ئەم ڤیتامینە کرداری هەرسکردن تێکدەدات.
– ڤیتامین E :
لەگەنمەشامی و فستق و بستە و صۆیا و هێلکە و جگەر و کاهو و گەنم و ڕۆنەکەرەدا زۆرە کاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و نەۆشی دەمارەکان کەم بێت.
ڤیتامین K:
لە تەماتە و سەوزە و جگەر و شیر و سپێناخ و قەرنابیت دا هەیە، کێشەی کەم خوێنی چارەسەر دەکات…
لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک