دەستبەسەر 100 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا

لەدەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باندێکی هێنانی دراوی ساختە لە وڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکران کە بڕی 100 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە.

لەمبارەیەوەو لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد: لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردنلە هاتنی پارەی ساختە لە وڵاتی ئێرانەوە بەشێوەی قاچاخ، دەستگیراوە بەسەر بڕی 100 ملیۆن دیناردا، کە سەرجەمیان بەشێوەی 25 هەزار دیناری لەچاپدرابوون.

ئاماژە بەوەشكراوە كە چوار تۆمەتباری هێنانی ئەو بڕە پارەیەش دەستگیرکراون دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ تاوانەکە کراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەروو كە تۆمەتبارەکان و بڕە دراوە ساختەکە لە بەرواری 30/9/2021دا لەکاتێکدا ویستوویانە ئەو برە پارەیە بهێننە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.

پەیوەندیدار