بەگوێرەی لێدوانی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەغدا دەیەوێت تەکنەلۆژیای جەنگیی پێشکەوتوو بەدەستبهێنێت، بۆئەوەش نیازی کڕینی فڕۆکەو سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەتوی هەیە
.لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندوە، حکومەت لەڕێگای وەزارەتی بەرگرییەوە دەستی بەهەوڵێک بۆ دەستخستنی تەکنەلۆژیای جەنگی پێشکەوتوو کردوە، لەشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو هەر بابەتێکی تر کە خزمەت بەدامەزراوەی سەربازیی عێراقیی بکات.سەبارەت بەکڕین فڕۆکەی جەنگی،
ڕەسوڵ وتویەتی:”هیچ گرێبەستێکی نوێ بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگییی لەئارادانییە، جگە لەو گرێبەستەی پێشتر لەگەڵ ئەمریکا واژۆکراوە”.ئاشکراشیکردوە، دەیانەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو لەفەڕەنساو چەند وڵاتێکی تر بکڕن.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕونیکردۆتەوە، لەگەڵ چەند وڵاتێکدا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی فرە ئەرک کە بتوانێت خزمەتی هێزە ئەمنییەکان بکات، دەستیان بەگفتوگۆ کردوە، ئەوە جگە لەکڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانییو پێشخستنی هێزی دەریایی.ڕۆژی 11ی سێپتەمبەری ڕابردوو، دەستەی پیشەسازیی جەنگیی ڕایگەیاند، پلانێکیان بۆ بەگەڕخستنەوەی پیشەسازیی جەنگیی عێراقی ئامادەکردوە، بۆئەوەش لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیهانیی لەبارەی توانای بونیادنانەوەی ئەو جۆرە پیشەسازییە لەعێراق گفتوگۆیان کردوە.