کارمەندێکی فەرمانگەی پۆست لە یەکێک لە شارەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەقەی لە دو لە هاوکارەکانی کرد و کوشتنی، پاشان کۆتایی بەژیانی خۆشی هێنا،
پۆلیسی وڵاتەکەش مردنی هەرسێ کارمەندەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، روداوەکە خۆکوژی بوە.کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە لە نوسینگەیەکی پۆست لە مێمفیس، لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا کارمەندێک تەقەی لە دو لە هاوکارەکانی کردوە و کوشتونی، پاشان خۆشی کوشتوە.
پۆلیسی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکات و مردنی ئەو سێ کارمەندەشی پشتڕاست کردوەتەوە و دەڵێت، “ئەوەی رویداوە تراژیدیایەهاوکات لیزا ئان کوڵب، وتەبێژی ئێف بی ئای لە مێمفیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەقەکەرەکە یەکێک بوە لە سێ کارمەندە کوژراوەکە و روداوەکە خۆکوژی بوە، لێکۆڵینەوەی زیاتریش دەکرێت.
تەقەکردن و روداوەکانی دیکەی توندوتیژی دیکەی پەیوەندیدار بە چەک کێشەیەکی سەرەکین لە ویلایەتە یەکگرتوەکان، کە چالاکوانان پێیانوایە، زۆربونی چەک و نەرمی یاساکانی وڵاتەکە لەوبارەیەوە روداوەکانی زیاتر کردوە