رەنگانی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی ژماردنی دەستی ژمارەیەک وێستگەی دیکەی ئاشکرا کرد و گۆڕانكاری بهسهر دهنگی لایهنهكاندا هات.درەنگانێکی شەوی رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی راگەیاند گۆڕانكاری بهسهر دهنگی لایهنهكاندا هات.
میدیاكانی پارتی بڵاویان كردهوه: بەگوێرەی ئەنجامەکان لە سنووری سلێمانی کاندیدێکی دیکەی پارتی سەرکەوتووه، هەروەها لە دهۆک کاندیدێکی دیکەی پارتی سەرکەوت و کورسییەکانی پارتی لە دهۆک بوو بە نۆ کورسی، لە هەموو عیراقیش ژمارهی كورسیهكانی پارتی زیادیان كرد و بووه بە 34 کورسی.
هەروەها لیستی بزووتنەوەی درێژکراوەی تشرین سێ کورسی زیادیکرد و بووە 12 کورسی. هاوپەیمانی فەتح چوار کورسی زیادیکرد و بووە 20 کورسی. ژمارەی کورسییەکانی دەوڵەتی یاسا لە 34 کورسییەوە گەیشتە 39 کورسی. رەوتی حیکمە کورسییەکی زیاد بووە و لە دوو کورسییەوە بووەتە سێ کورسی.
له لایهكی دیكهوه بە پێی ژماردنەوەی دەنگەكان كە بەردەوامەو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە.بەپێی ئەنجامەکان کورسی هەندێک لایەن کەمیکردووە، رەوتی سەدر لە 73 کورسی بووەتە 70 کورسی، سێ کورسی کەمبووەتەوە.پێشتر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندبوو، ئەنجامی ژماردنی دەستیی 8547 وێستگەی دەنگدان لە سنووری پێنج پارێزگا ئاشکرا دەکەن، کە بە تیروپشک دەستنیشان کراون.
karwan