سەدر: حکومەتی داهاتوو نەسەر بە ڕۆژئاوا و نەسەر بە ڕۆژهەڵات دەبێت

سەرۆكی ڕەوتی سەدر رایگەیاند، حکومەتی داهاتو قورسایی و هێز بۆ وڵات دەگێڕێتەوە و سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقیش نە سەر بە ڕۆژئاوا و نە سەر بە رۆژهەڵات دەبێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكی لەبارەی حکومەتی داهاتوی عێراقەوە بڵاو کردەوە و جەختیكردەوە کە دژی تیرۆر و ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانن لەگەڵ ئیسرائیل و داگیركەران، ناشهێڵن ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبچێت.

سەدر، داواشی لە لایەنگرانی كرد دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا لەبەرچاوبگرن و دوپاتیشی کردەوە حکومەتی داهاتوی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت و قورسایی و هێز بۆ وڵات دەگەڕێننەوە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رەوتی سەدر، لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگە 73 کورسی بەدەستهێنا و دواتر بەپێی ئەنجامی بژاردنەوەی دەستی چەند وێستگەیەکی دەنگدان ژمارەی کورسییەکان بۆ 70 کورسی دابەزی.

پەیوەندیدار