خواردنەوەی کۆلا و خواردنەوە گازییەکانى ديكة لەگەڵ کەمە خۆراکەکاندا یەکێکە لەو شتانەی زۆرێک لە خەڵکی بەشێوەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن و دووبارەی دەکەنەوە و هەست بەوە دەکەن چێژیان پێ دەبەخشێت، بەڵام مەترسی کۆبوونەوەی چەوری دروست دەکات.
ماڵپەڕی forbes لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە کە خواردنەوەی ئەو خواردنەوە گازییانەی ڕێژەيةکی زۆر شەکرییان تێدایە دەبنە هۆی زیادبوونی کەڵەکە بوون و کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا و هاوکات کاریگەری دەبێت لەسەر دواخستنی هەستی تێربوون و خواردنی خۆراکی زیاتر بەراورد بەو خۆراکەی بەبێ خواردنەوە گازییەکان دەیانخۆن.
ئەمە جگە لەوەی خواردنەوە گازییەکان بەشێوەی بەردەوام و ڕۆژانە چەندین مەترسیی بۆ جەستەی مرۆڤ دروست دەکەن وەک کێشە لە بەستەرەکاندا و مەترسییەکانی نەخۆشی شەکرە و کێشەکانی دڵ.