كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و جەختیشی كردەوە پەسەندكردنی ئەنجامەكان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.

درەنگانی شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە كۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا لە بەغدا رایگەیاند: وردبینی بۆ دەنگی 3681 وێستگە تەواو كراوە و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیان هاوشێوەی جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی بووە.

راشیگەیاند، ئەو ئەنجامانە شایەنی تانەلێدانن و پەسەندكردنی كۆتایی ئەنجامەكان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.

بەپێی ئەنجامەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان پارتی بووەتە خاوەنی 33 كورسی، هاوپەیمانی كوردستان 16 كورسی، نەوەی نوێ 9 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی 4 و كۆمەڵی دادگەریش یەك كورسی مسۆگەر كردووە.

پەیوەندیدار