لە خولی ئیسپانیا بەرشلۆنە سێ خاڵی گرنگی کۆکردەوە و لە کامپ نۆ شەمشەمە کوێرەکانی دووچاری شکستکرد.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانە پلەیەکەکانی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە کامپ نۆ میوانداری ڤالانسیای کرد و ئەنجامی یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە سوودی بلاوگرانا کۆتایی هات.
سەرەتا ڤالانسیای میوان پاش تێپەڕبوونی پێنج خولەک گۆڵی پێشکەوتنی لە ڕێگەی گایا تۆمارکرد، لە بەرامبەردا و لە دوای هەشت خولەک فاتی ئەنجامەکەی بۆ بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە، پێش ئەوەی لە خولەکی 41 دیپای گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ کەتیبەکەی کومان تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە هەوڵەکانی چڕکردەوە و پاش دابڕان لە گۆڵکردن بۆ ماوەیەکی زۆر کۆتینیۆ توانی لە خولەکی 85 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی ببەخشێتە بەرشەلۆنە و یارییەکەش بە جیاوازی دوو گۆڵ لە بەرژوەندی تیپەکەی کومان کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و سەرەڕای یارییەکی دواخراو چووە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی.