بەگوێرەی راپرسییەك حزبەكەی ئەردۆغان رێژەی دەنگدەرانی بۆ %31 دابەزیوە

بەگوێرەی راپرسییەك كە لەلایەن دامەزراوەیەكی نزیك لە حزبی دادو گەشەپێدانەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات ئەنجامدراوە دەركەوتوە ، حزبی داد وگەشەپێدان دەتوانێت تەنها 11.4% دەنگی ئەو گەنجانە بەدەستبهێنێت كە تا ئێستا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكەنیان نەكردوە.
راپرسییەكە لەلایەن سایتی ” ئەحوال” كە تایبەتە بە كاروباری توركیا و نزیكە لە حزبی دەسەڵاتدارەوە ئەنجامداوە.


ئامانجی راپرسییەكە بۆ ئاشكرا كردن و زانینی دەنگی ئەو تویّژە گەنجەیە كە تا ئێستا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكانیان نەكردوە ، كە زیاتر ئەو گەنجانەی گرتوەتەوە كە لەدایكبوانی ساڵانی نێوان 1997 تا 2005 ن، راپرسیەكە لەكاتێكدا ئەنجامدراوە كە 2 ساڵی ماوە بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2023.
بەگوێرەی راپرسیەكە نزیكەی 33.8% لە بەشداربووانی راپرسییەكە پێیان باشە دەنگ بدەن بە پارتی گەلی كۆماری كە حزبێكی ئۆپۆزسیۆنە لە توركیا ، هەروەك 13.4% تا ئێستا خۆیان یەكلای نەكردوەتەوە و 17.8% ی ئەو گەنجانە رایانگەیاندوە بایكۆتی پرۆسەی دەنگدان دەكەن.


وەكو لە راپرسییەكەدا دەركەوتوە لاوان دەنگ بە حزبە بچوكەكان نادەن بۆ نمونە پارتی گەلی دیموكراتی ” هەدەپە” كە حزبێكی كوردیە تەنها 5.3% ی دەنگی گەنجانی بەدەستهێناوە.
ساڵی 2018 پارتی دادو گەشەپێدان كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات لە هەڵبژرادنەكاندا نزیكەی 42.6% دەنگەكانی بەدەستهێنا.
بەڵام لە ئێستادا و بەگوێرەی راپرسییەكان حزبەكەی ئەردۆغان رێژەی دەنگدەرانی دابەزیوەو كەمی كردوە بۆ 31%


لەراپرسێكی دیكەدا كە پێش 3 مانگ لەلایەن ئاژانسی ” متربۆل” ئەنجامدراوە دەركەوتوە 44% دەنگدەران كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 24 ساڵیدایە رایانگەیاندوە ئەوان هەست دەكەن لە فراكسیۆنی ئومەی ئۆپۆزسیۆنەوە نزیكترن وەك لە فراكسیۆنی سەر بە حكومەت كە لە پاڵ حزبی دادو گەشەپێدانەوە حزبی بزوتنەوەی نەتەوەییش لە خۆ دەگرێت.


ئۆزیر سنجار دامەزرێنەر و بەریوەبەری دامەزراوەی مترۆبۆل هۆشداری داوە كە ئەم دەرئەنجامە سەرباری گرنگیان لەلایەن نەیارەكانی ئەردۆغانەوە ، مانای ئەوە نیە پشتیوانی فراكسیۆنی ئومە لەلایەن دەنگدەرە گەنجەكانەوە دەبێت زیادە رۆیی تێدا بكرێت، چونكە جیاوازی لەنێوان هەردوو بەرەكەدا زۆر كەمە ،بەڵام دەركەوتوە نەوی نوێ سەركردەكانی ئێستای توركیایان بەلاوە پەسەند نیە.

پەیوەندیدار