حکومەتی بیلاروسیا باڵیۆزی فەرەنسای لە وڵاتەکەى دەرکرد

حکومەتی بیلاروسیا باڵیۆزی فەرەنسای لە وڵاتەکەی دەرکرد، ئەوەش بەهۆی تێکچونی پەیوەندییەکانی حکومەتی مینسک لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.

دوای ئەوەی ساڵی رابردو بەهۆی ناڕازیبون لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، خۆپیشاندانی گەورەی هاوڵاتیان مینسکی پایتەختی گرتەوە، ئەمە بووە هۆی تێکچونی پەیوەندییەکانی بیلاروس لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا، چونکە بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی و هاندانی خۆپیشاندان تۆمەتباری کردن.

دەرکردنی باڵیۆزی فەرەنسا لە مینسک، نوێترین پێشهات و گرژییەکانی ئەم دواییەیە کە بیلاروس بەرامبەر وڵاتانی ئەوروپا گرتویەتیەبەر.

لای خۆیەوە، بالیۆزی فەرەنسا لە مینسک رایگەیاند: لەدوای تەواو کردنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانیان و لەسەر داوای حکومەتی بیلاروسیا رۆژی یەک شەممە ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە.

هەرچەندە باڵیۆزخانەی فەرەنسا رەتی کردەوە وردەکارییەکانی دەرکرنیان ئاشکرا بکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لێدوانەکان لەسەر بابەتەکە لەدواتر ئاشکرا دەکرێن.

جگە لەم رێکارانە، لە ئێستادا حکومەتی بیلاروس دەرگای وڵاتەکەی بەڕوی کۆچبەراندا کردۆتەوە تا لێیەوە خاکی وڵاتەکەی بەکاربهێنن و بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا. هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەی تێکچونی پەیوەندییەکانی مینسک و وڵاتانی ئەوروپایە.

karwan

پەیوەندیدار