شاخەوان عبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زحمەتكێشانی كوردستان بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی بەكارەسات دەزانین
لە دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق . ڕاستەوخۆ نرخی غازو بەنزین و نەوتی سپی بەرزیونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی .
لەمباریەوە شاخەوان عبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی ڕاگەیاند . بەرزیوونەوەی نرخی سوتەمەنیەكان بۆ ژیان و گوزەران و كاسبی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە كارەسات دەزانین و دوا دەكەین هەرچی زووە ئەم قەیرانی سوتەمەنیە چارەسەر بكرێ ناشێ بەمجۆرە ماماڵە لەگەڵ ژیانی هاوڵاتیان بكرێ