کۆمسیۆن: سبەی دواین مۆڵەتە بۆ تانەدان لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە دواین مۆڵەتە بۆ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی تانەکانیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش بکەن و لەماوەی سێ هەفتەشدا وەڵامی سەرجەم تانەکان دەدەنەوە.

عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، سبەی ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان دیاریکرابو سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، دواتریش لەماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچونەوە بە تانەکاندا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتریش لەماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لەکۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان رادەگەیەنرێت.

ئەندامەکەی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند دەکرێت و دواتریش بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزدەکرێتەوە.

پەیوەندیدار