دوای لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و لیترێك به‌نزینی سۆپه‌ر گه‌یشته 1300 (هه‌زار و سێسه‌د) دینار.
به‌هۆی دروستبونی گرفت له‌هاورده‌كردنی به‌نزین و زۆری خواست له‌سه‌ری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، به‌جۆرێك یه‌ك لیتر به‌نزینی جۆری سۆپه‌ر گه‌یشته 1300 (هه‌زار و سێسه‌د) دینار، یه‌ك لیتر به‌نزینی موحه‌سه‌ن به 1150 (هه‌زار و سه‌د و په‌نجا) دینار، لیترێك به‌نزینی نۆرماڵیش به 925 (نۆسه‌د و بیست و پێنج) دینار ده‌فرۆشرێته شۆفێران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ، نرخی لیترێك به‌نزینی سۆپه‌ر به 1050 دینار، محه‌سه‌ن به 1000 دینار، نۆرماڵ به 900 دینار له‌به‌نزینخانه‌كان به‌سه‌ر شۆفێران دابه‌شده‌كرا.
دوێنێش، كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، سه‌ردانی به‌غدامان كردوه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رێكه‌وتوین و له چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌نزین ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و نرخه‌كه‌ی هه‌رزان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، رێككه‌وتنێكی نوێمان كردوه كه رۆژانه بڕی یه‌ك ملیۆن و 80 هه‌زار لیتر به‌نزین ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كێشه‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی بازیانیش چاره‌سه‌ر كراوه، به‌مه‌ش كێشه‌ی به‌نزین تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه و تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌وباره‌یه‌وه نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.