ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ ئێوارە لە داخستنی بازاڕدا نرخەکەی جێگیرە.
هەروەها بەهای تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و هەشتاو هەشت هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ ئێوارە لە داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و نەوت و پێنج هەزار تمەن بوو.
هاوکات بەهای یۆرۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ لە داخستنی بازاڕدا ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 424000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 375000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 318000 دیناری عێراقی
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٤دۆلار و ٥١سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت
ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٢ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت